zagros news agency

وەزیری گواستنەوەی عێراق و وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە؛ باسیان لە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد

 

وەزیری گواستنەوەی عێراق پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کرد؛ لە کۆبوونەوەکەدا تەوەرە سەرەکییەکان بریتی بوون لە تاووتوێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، ڕێڕەوەکانی لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی هەماهەنگیی هاوبەش.
ئەمرۆپێمج شەمە ٢٢-١٠-٢٠٢٦، وەهەب حەسەنی، وەزیری گواستنەوەی عێراق، پێشوازی لە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا چەندین دۆسیەی هاوبەشیان تاووتوێ کردووە، کە دیارترینیان پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێدان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاووتوێکردنی ڕێڕەوە گشتییەکانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، بەتایبەت ئەو ڕێڕەوانەی کە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەریەکە لە ڕێگەی وشکانی (ئۆتۆمبێل) و هێڵی ئاسنین. ئامانج لەم هەنگاوە یەکخستنی دیدگاکانە سەبارەت بە پێداویستییەکان و قۆناغەکانی پڕۆژەکە، هەروەها پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەش لە قۆناغەکانی پلاندانان و جێبەجێکردندا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی گواستنەوە لە سەرانسەری عێراقدا، ئەوەش لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی و گرێدانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدگایەکی نیشتمانیی یەکگرتوودا بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

سەڵاح

‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە دەکات

گوران

تا ئێستا هەشت هەزار پەنابەری لوبنانی هاوتوونەتە عێراق

سەڵاح