zagros news agency

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

 

نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە .

نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی شەممە 17ی5ی2024،بڵاوکردەوە و كه‌ رایگەیاندووه‌، له‌م ڕۆژه‌دا پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا  خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ 7 ی1ی2025، تا بتوانێ سەرپەرشتی  پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

یاسین

واشنتن هەڕەشەی بلۆککردنی داهاتی نەوتی عێراق دەکات

یاسین

کەشناسی هەرێم: شەختە و بەستن دروست دەبێت

سەڵاح