ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پلاسخارت دوایین گوتاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پێشكەش دەكات

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی، لەبارەی دۆخی عێراق، كۆ دەبێتەوە و جینین پلاسخارت، دوایین راپۆرت و گوتاری خۆی پێشكەش دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایار، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كاتژمێر پێنجی ئێوارە بە كاتی هەولێر، لەبارەی دۆخی عێراق كۆ دەبێتەوە.

جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، دوایین راپۆرت و گوتاری لەبارەی دۆخی عێراق پێشكەش بە ئەنجوومەنەكە دەكات.

پلاسخارت، كۆتایی ئەم مانگە كۆتایی بە ئەركەكەی دێت و ماڵئاوایی لە عێراق دەكات.

پلاسخارت لە راپۆرتەكەی ئاماژە بە دۆخی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان و بڕیارەكانی دادگا و گفتوگۆییە سیاسییەكان، دۆخی مافی دەدات.

هاوكات رۆژی هەینی 10ی ئایار، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، نامەیەكی بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، نارد و داوا كردووە، كۆتایی بە ئەركی یۆنامی لە عێراق بهێندرێت، عێراق پێویستی بە یۆنامی نەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

یاسین

سەرۆکی حکوومەت لە تەندروستی کەریم سنجاری دەپرسێت

یاسین