zagros news agency

د. ڤالا فرید بۆ سەرۆکی تەمەن: بەبێ مەرج و کۆت دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەببە و هیچ بیانوویەک بۆ دواخستن نییە

 

فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان دەکات بەپەلە بانگهێشتی ئەندامان بکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنی یەکەم و جەخت دەکاتەوە کە هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی زیاتری کۆبوونەوەکان نییە.
د. ڤالا فرید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاڕاستەی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کرد و ڕایگەیاند؛ دەستپێکردنەوەی دانیشتنی یەکەم و تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان—کە لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا خۆی دەبینێتەوە—ئەرکی ڕاستەوخۆی سەرۆکی تەمەنە، و پێویستە ئەو ئەرکە بە بێ مەرج و کۆت جێبەجێ بکرێت و دانیشتنەکە بەڕێوە بچێت.
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لایەنێک ئامادەی دانیشتنەکە نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر خوێنی شەهیدان و مێژوو، چونکە هیچ پاساوێک بۆ ڕاگرتنی پەرلەمان نەماوەتەوە. هاوکات ئامادەیی تەواوی فڕاکسیۆنەکەی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکە و کاراکردنەوەی دامەزراوەی پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی بەهۆی بێكاری و هەڕەشەی تیرۆر پەنابەرن

سەڵاح

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای حەماس کۆدەبێتەوە

یاسین

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد

سەڵاح