zagros news agency

مارەی کوژراوانی غەززە لە 35 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

 

کەرتی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 39 کەس کوژراون.

بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە گەیشتە 35 هەزار و 272 کەس، 79 هەزار و 205 کەسی دیکەش بریندارن.

هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل هەڵمەتی بۆ سەر رەفەح دەست پێکردووە و ئەمەش دۆخی مرۆیی هێندەی دیکە خراپتر کردووە و هەتا ئێستا زیاتر لە 500 هەزار کەس رەفەحیان بەجێهێشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیویۆرک تایمز: دەستپێکردنەوەی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دا نزیکە

یاسین

کارمەندێکی هاتووچۆ 750 ملیۆن دینار دەدزێت

یاسین

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا و ئەڵمانیا نەیانبردەوە بەڵام گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین