zagros news agency

نیوزلەنداش سزای خستە سەر ئێران

حکوومەتی نیوزلەندا 28 کەس و چاردە دامەزراوەی ئێرانی بە هۆی پشتیوانیکردن لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا و ڕۆڵگێران لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا خستە ژێر سزا.

وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەموو ئەو کەس و دامەزراوانە شەرمەزار دەکات کە لەم پشتیوانییە سەربازییەدا بەشدارن.

پێشتریش وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بریتانیا، کانادا و ئەمریکا بە هۆی پشتیوانیی ئێران لە ڕووسیا کۆمەڵێک گەمارۆیان خستبووە سەر ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوفت‌هانزا گەشتەکانی بۆ ئێران لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەست پێ دەکاتەوە

سەڵاح

خامنەیی: پێم‌وانیە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا بگاتە ئەنجامێک

یاسین

کرێملین: دوایین پلانی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا وەرگیرا

یاسین