zagros news agency

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان کرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە تێیدا سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکرێت، تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی سووکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە، دەستبەجێ دەست کرا بە دەستنیشانکردنی ناو و ناونیشانی تۆمەتبارەکە.

وەک لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە کە بە (ف-ف-ا) ئاماژە بە ناوەکەی کراوە، دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە. پۆلیسی هەولێر جەختیشی کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

معسومە سالح هەرکی: لیستی ١٩٠ی پارتی دروشمەکەی بەسە کە بتوانین خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین بەبێ جیاوازی

دڵشاد

گەورەترین نمایشی سەربازیی سەردەمی سەرۆکایەتیی ماکرۆن لە فەرەنسا بەڕێوەچوو

یاسین

بە پارەی سویسرا دورگەکانی یۆنان بوونەتە “زیندان” بۆ پەنابەران

سەڵاح