zagros news agency

جۆرە گۆڕانکارییەکی جیناتیی نیاندرتالەکان پەیوەندیی بە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شیزۆفرینیاوە هەیە

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە مرۆ دەتوانێت سوپاسگوزاری نیاندرتالەکان بێت بۆ جۆرە گۆڕانکارییەکی باوی جیناتی کە کاریگەریی لەسەر لۆبی پاشەوەی مێشک هەیە و مەترسیی تووشبوون بە شیزۆفرینیا نزیکەی ١٠٪ کەم دەکاتەوە.

 

نئاندرتالەکان نزیکەی ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناو چوون، بەڵام بەهۆی تێکەڵاوبوونی ڕەگەزیی لە مێژوودا، مرۆڤی هاوچەرخی دەرەوەی ئەفریقا خاوەنی ١ تا ٤٪ی DNAی نیاندرتالییە.

 

توێژینەوەکە دەریخستووە کە نیاندرتالەکان جۆرە گۆڕانکارییەکی جیناتییان گواستووەتەوە کە کاریگەریی لەسەر لۆبی پاشەوەی مێشک (ناوچەی بەرپرس لە بینین و خوێندنەوە) هەیە و قەبارەی ئەم ناوچەیە بە ڕێژەی ٠.٨٥ سانتی‌مەتری چوارگۆشە بۆ هەر کۆپییەکی جینەکە کەم دەکاتەوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت نیاندرتالەکان لۆبی پاشەوەی گەورەتریان هەبووبێت.

 

ئەم واریانتە جیناتییە لە نزیک جینی (DAAM1) جێگیر بووە کە ڕۆڵی لە گەشەکردنی مێشکدا هەیە.

 

ئەو کەسانەی دوو کۆپی لەم واریانتە جیناتییەیان هەیە، مەترسیی تووشبوونیان بە شیزۆفرینیا نزیکەی ١٠٪ کەمترە، بێ ئەوەی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئاستی هۆش یان تێکچوونە دەروونییەکانی تر هەبێت.

 

هەردوو توێژەر هوگۆ زێبێرگ و سوانتێ پابۆ (براوەی خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٢) جەختیان کردەوە کە ئەم دۆزینەوەیە هۆشدارییەکە بۆ ئەوەی قەبارەی ناوچەیەکی مێشک لەگەڵ توانا مەعریفییەکاندا بە هەڵە بەراورد نەکەین، و پێشتریش دۆزیبوویانەوە کە جیناتە نئاندرتالییەکان کاریگەرییان لەسەر کۆۆنا و بەرگری لە دژی کۆمەڵێک نەخۆشی هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڵگەفیلمێک لەبارەی دیمەنی کۆتایی فیلمێکی هیچکۆک بەرهەم دێت

ART

لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژران

یاسین

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حەوت ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی لە هەڵەبجە خەرج دەکات

سەڵاح