zagros news agency

دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران ڕاگەیاندرا 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، تەرمی قوربانیانی ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکەی، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەریان دۆزرایەوە.

کەناڵی ئەلعالەمی سەر بە حکوومەت،گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، تەرمی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەکانی دۆزراونەتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا کۆمەڵێک کارمەندی فریاگوزاری دەرکەوتووە کە تەرمێکیان لە ناوچەیەکی دارستانیدا هەڵگرتووە.

مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند، تیمی فریاگوزاری، لاشەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و هەشت کەسی دیکەی ناو هێلیکۆپتەرەکەیان دۆزییەوە.

سەرۆکی مانگی سووری ئێران، پیر حوسێن کۆلیوەند، لە کەناڵی فەرمی دەوڵەت ڕایگەیاند، “ئێمە تەرمی مردووان دەگوازینەوە بۆ تەورێز”، ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، گوتیشی: ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنینی کۆتایی هات.

هاوکات لەگەڵ ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهیان، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، مالیک ڕەحمەتی و پێشونوێژ و پارێزگای تەورێز، محەمەد عەلی ئال هاشم، لەگەڵ پێنج کەسی دیکە لە تیمی هێلیکۆپتەرەکە و شاندی سەرۆکایەتی کۆمار لەناو کۆپتەرەکەدا بوون.

ڕەئیسی لە 18ی حوزەیرانی 2021 لە خولی یەکەمی دەنگداندا هەڵبژێردرا و چووە جێگەی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری پیشووی ئێرانی گرتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاروانێکی نوێی خێزانەکانی داعشی عێراقی لە کەمپی هۆڵ دەردەچن

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین