zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ سێشەممە 21- 5- 2024

کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری تاوە باران لە هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان. 

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.

ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین / 10 کم

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی چوارشەممە 22- 5- 2024

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری باران بارینی کەم هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی وە لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت, لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە جێگیر دەبێت. لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشی ناوچەکەمان. 

پلەکانی گەرما / نزم دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.

ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین / 10 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 33 

سلێمانی : 27 

دهۆک : 32

کەرکوک : 36

هەڵەبجە : 30

زاخۆ : 32

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران : 18

گەرمیان : 36

بەشى پێشبینى /  21- 5- 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

لە زیقار 60 بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەستیان لە كار كێشایەوە

سەڵاح

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاپرسییەکە لەسەر سەروەریی وڵاتەکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەشدی شەعبی

سەڵاح

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی دەدات

سەڵاح