ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تورکیا لە دیکەی نێو دەریای ڕەش دەستی بە دەرهێنانی گازی سروشتی کرد

 

ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، کەشتی فاتح بۆ دەرهێنانی گازی سروشتی لە خاڵێکی دیکەی دەریای رەش لەنگەری داناوە.

بە گوتەی بایراکتار، ناوی ئەم شوێنەی گازی لێوە دەردێت، گۆکتەپە-2ـە و لەوێ دەست بە دەرهێنانی گازی سروشتی کراوە.

بایراکتار راشیگەیاند، لەلایەک هەوڵی زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتی دەدەن، لەلایەکی دیکەش بەدوای خاڵی دیکەوەن و دەیانەوێت بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بگەیەننە لووتکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا بە ڕابەرایەتی کەین بەئاسانی بردیەوە

یاسین

چەندین دەوڵەتی ئەورووپایی پێدانی مافی پەنابەری بە هاووڵاتییانی سووریا ڕادەگرن  

یاسین

سوپای پاسداران: وڵامی زۆر سەخت و پڕئازارمان بۆ ئیسرائیل دەبێت

سەڵاح