zagros news agency

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

 

پێشوازیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران (وێنە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان)پێشوازیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران (وێنە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان)کوردستان حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە داڤۆس ئێران

پێنجشەممە، 06-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان و محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون؛ گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆ و گەشتیاران لە نێوان هەردوولادا کرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی پێشوازیی لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی باشووری عێراق.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سالار عوسمان پێشوازی لە هونەرمەند شڤان پەروەر کرد

سەڵاح

ئەرتەشی ئوردن هەوڵی قاچاخکردنی ماددەی هۆشبەری لەسەر سنوور پووچەڵ کردەوە

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح