بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ31ی5ی2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 46 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیانلەدەستدانیان كە 39 یان لەڕەگەزی نێربوون و 7 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە حهوت گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و دوو گیانلەدەستدان بەهۆی سووتاوی و چوار گیانلەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و چوار گیانلەدەستدان بەهۆی خنكان و یهك گیانلەدەستدان بەهۆی كارەبا و یهك گیانلەدەستدان بەهۆی غازی كوشندە و یهك گیانلەدەستدان بەهۆی پێوەدانی مار و دوپشك و 20 گیانلەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.