zagros news agency

به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

بەتۆمەتی تەقەکردن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئەو چه‌كانەدا كه‌ ته‌قه‌یان پێكردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی6ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سنوری‌ ناحیه‌ی‌ زه‌ڕایه‌ن ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌ده‌م ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌وه‌ چون‌و سه‌ره‌نجام توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ ته‌قه‌یان كردبوو. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌كدا (دو كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌یه‌ك).

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، ڕ، ع له‌دایكبووی‌ 1992 – أ، ڕ، ق له‌دایكبووی‌ 2002 – س، ل، م له‌دایكبووی‌ 1995) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 495 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌ و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

بەرپرسانی ئەمەریکا: تەلئەڤیڤ شوێنی هێرشەکانی سەر ئێرانی دیاریکردووە

یاسین

هۆڵه‌ندا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ تاران داده‌خات

سەڵاح