ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نزیكەی چوار هه‌زار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان رێگەیان پێنادرێت سرووتی حەج ئەنجام بدەن

 

نزیكەی 4000 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان، كە بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە وڵاتی سعوودیە، رێگەیان پێنادرێت سرووتی حەج ئەنجام بدەن.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەو هاووڵاتییانە پێشتر بە ناوی گەشتیارییەوە ڤیزای وڵاتی (سعوودییە)یان وەرگرتووە، بەڵام ئامانجی ئەو كەسانە جێبەجێكردنی فەریزەی حەج بووە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، خەڵکانێک بە ناوى ڤیزەى ساڵى، یان هەر جۆرە ڤیزەیەکى دیكە بانگەشەى بردنى حەجخوازان بۆ حەج دەکەن، رایدەگەیەنن، سعوودییە لێپێچینەوەى تەواویان لەگەڵدا دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ، خەڵکانێک بە ناوی کەسی و کۆمپانیاوە دەستیان کردووە بە بانگەشەی بردنی حەجخوازان بە رێگەی ڤیزەی ساڵی، یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە، بۆیە لێرەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دووبارە ئاگادار بکەینەوە، کە لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە حەجێکی لەم جۆرە نییە و حکوومەتی سعوودییەش بۆ ئەمساڵ چەندین رێکاری توندی داناوە، بۆ رێگریکردن لە حەجی نافەرمی.

بەڕێوەبەرایەتیى حەج و عومرە باسی لەوەش كردبوو، وەزارەتی حەجی عەرەبستانی سعوودییە بڵاوی کردووتەوە و بە هەموو شاندی وڵاتانی راگەیاندووە، کە هەر کەسێک جگە لە رێگەی فەرمی، بە هەر رێگەیەکی دیکە لە وەرزی حەجدا سرووتی حەج ئەنجام بدات، لە کاتی دەستگیرکردنی تووشی کێشە دەبێتەوە، چ بە پێژماردنی پارە، یاخود بە بەندکردن و رێگریکردن کە جارێکی دیکە ئەو هاووڵاتییە گەشتی سعوودییە نەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى حەج و عومرە ئەوەشی راگەیاندبوو، هەر هاووڵاتییەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی، یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعوودییە دەستگیر بکرێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە هەموو دەرهاوێشتەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیان و هەر کۆمپانیایەک لە ئەگەری ئەنجامدانى ئەو کارە، ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی هەبێت، ئەوا مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و جارێکی دیکە بۆی نییە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاری حەج و عومرە بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی یاریزانێکی دیاری دەکات

یاسین

مەریخ و موشتەری لە یەکتر نزیک بوونەتەوە تاكو زیاتر له‌ نۆ ساڵی دیكه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

سەڵاح

هۆشداری لە لەنێوچوونی سیستمی تەندروستی غەززە دەدرێت

یاسین