zagros news agency

لەبارەی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران لە سلێمانی روونكرنەوە دەدرێت

 

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لیژنەکانی دابەشکردنی زەوی و کوژاندنەوە و جیاکردنەوە كۆ دەبنەوە و جەخت دەكرێتەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای تەواوبوونی رێکارەکان دەست بە دابەشکردنی زەوی بكرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ17/7/2025، سەرۆكی شارەوانی لەگەڵ لیژنەکانی دابەشکردنی زەوی و کوژاندنەوە و جیاکردنەوە كۆ بووەوە.
ئاماژە بەوە دراوە: “لە میانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هۆکارەکانی دواکەوتنی رێکارەکانی تیروپشکی زەوی فەرمانبەران بۆ هەندێک كەموكوڕی وەكوو ستاف و تیمی پێویست لە فەرمانگەکان کرا.”

ئەوەش هاتووە: ” لیژنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوەدا کە چاوەڕێی وەڵامی ئەو فەرمانگانەن کە نووسراویان ئاڕاستە کراوە بەپێی پەیوەندییان وە بەپێی یاسا و رێنماییەکان پێویستە کارەکان تەواوبکەن و وەڵامی شارەوانی بدەنەوە بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخەی لە ئێستادا هەیە فەرمانگەکان وەک پێویست وەڵامیان نەداوەتەوە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی وەک پێویست کارەکان ئەنجام نەدرێت.”

بەپێی راگەیاندراوەكە: ” جەخت کرایەوە لەسەر زوو تەواوکردنی رێکارەکان تاوەكوو لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای تەواوبوونی رێکارەکان دەست بکرێت بە دابەشکردنی زەوی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

له‌ هه‌ولێر پێنج پۆندی دیکە دروست ده‌كرێت

سەڵاح

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

یاسین