ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەنگاوێکی دیکەی دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆكانی كوردستان دەستی پێ کرد

 

لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، زانکۆی سەڵاحەدین بۆ  سەرجەم یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی بەپێی ئەو ساڵانەی دیاری كراون، بڵاو کردۆتەوە داوا دەکات سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە بۆیان دیاری كراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری.

سامان عەبدوڵڵا بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین، رایگەیاند، هەموو ئەو كەسانەی كە ناویان لەم لیستانەدا هاتووە، بایۆمەتریان بۆ دەكرێت وەك هەموو كارمەندانی تری حكومی كە پێشتر بۆیان كراوە.

دەشڵێت، ” چەند بانكێكیان دەستنیشان كردووە تا قەرەباڵخی دروست نەبێت، و ئەوانەی دەبێت بایۆمەتری بكەن، دەرچووەكانی زانكۆكانی هەولێر یەكەمەكانی 2017 ـ 2018 لە بانكی بێخاڵ دەبێت، یەكەمەكانی 2018 ـ 2019 لە بانكی فیدراڵ، یەكەمەكانی 2019 ـ 2020 لە بانكی عەنكاوە، یەكەمەكانی 2020- 2021 لە بانكی بەحركە، یەكەمەكانی 2021- 2022 لە بانكی حەمرین دەبێت بایۆمەتری بكەن.

هەورەها لەبارەی دەرچووانی ساڵەكانی 2022 ـ 2023، بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین گوتی، ئەوانیش بە زووترین كات بانكێكیان بۆ دیاری دەكرێت و ئاگادار دەكرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دارایی هەرێم : دارایی عێراق کەمتر لە نیوەی بەشە بودجەی ناردووە

یاسین

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی ڕێککەوتنامەى 11ی ئازار و ڕزگاركردنی شارى هەولێر

دڵشاد

پزیشکیان داوای چاکسازی لە سیستەمی ئابووریی جیهاندا دەکات

سەڵاح