zagros news agency

تەسنیم: ئەمریکا دۆمەینی دۆت کۆمی ئاژانسەکەمانی داخست

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، کە میدیایەکی نزیکە لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاندووە حکوومەتی ئەمریکا دۆمەینی نێودەوڵەتیی دۆت کۆم (.com)ـی ئەم میدیایەی داخستووە.
تەسنیم ڕۆژی دووشەممە ١٢ی کانونی یەکەم لە کەناڵی تێلەگرامی خۆی ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە دۆمەینی دۆت ئای ئار (.ir)ـی میدیاکە هێشتا کار دەکات.
ئەم ئاژانسە هەواڵییە کارەکەی حکوومەتی ئەمریکای بە “دوژمنکارانە” وەسف کرد.
هەردوو ئاژانسی هەواڵی تەسنیم و “سەدا و سیما” دوو میدیا بوون کە لە کاتی پچڕانی ئینتەرنێت لە نێوخۆی ئێراندا لە چالاکییەکانیان بەردەوام بوون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار خۆپێشاندەرانی بە “ئاژاوەگێڕ” و “تیرۆریست” ناساندبوو و هاوتەریب لەگەڵ حکوومەتی ئێران داوای سزادانیانی کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

کەشناسی : بارانبارین بەردەوام دەبێت

یاسین

قایمقامی سلێمانی: بتڵێك غازی ماڵان هەشت هەزار و 500 دینارە

سەڵاح