zagros news agency

سلێمانی… كه‌سێك به‌چه‌قۆ كوژرا و بكوژیش دەستگیر کرا

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاووڵاتیی دروست دەبێت، دەبێتە هۆی برینداربوونی یەکێکیان، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانلەدەست دەدات.

درەنگانی شەوی 10ـی حوزەیران، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە نزیک “گۆڕستانی سەیوان” لە شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاووڵاتیی دروست دەبێت، دەبێتە هۆی برینداربوونی یەکێکیان لە ئەنجامی بەرکەوتنی چەقۆ لەلایەن بکەری تاوانەکەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتبارێک بەناوی (ش،خ) دەستگیرکراو و دەست بەجێ برینداری ڕووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشدراوە پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیکبوونەوەی ڕووسیا و کۆریای باکوور وادەکات ئەمەریکا و چین بەیەکەوە کار بکەن

سەڵاح

تورکیا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی یەکێتیی ئەورووپا کرا

سەڵاح

راگەیندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

یاسین