ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئابووری بەریتانیا لە مانگی نیسان هیچ گەشەیەکی نەکردووە

 

ئەو زانیاریانەی لەلایەن فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە ئابووری لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا هیچ گەشەیەکی تۆمارنەکردووە.

فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی ڕایگەیاندووە، بەرهەمی گشتی ناوخۆیی لەماوەی مانگەکەدا وەک خۆی ماوەتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی ئاداردا بەڕێژەی 0.4% گەشەی کردووە.

ئەم داتایانە پێش ئەوە دێت کە بانکی ئینگلتەرا لە هەفتەی داهاتوو بڕیاری خۆی سەبارەت بە ڕێژەی سوود دەدات.

شارەزایان پێشبینیان کردووە کە لیژنەی سیاسەتی دراو بەدووری نازانێت ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە بەبێ ئەوەی پێشکەوتنی زیاتر لەسەر هەڵاوسان و هێورکردنەوەی بازاڕی کار هەبێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئابووری بەریتانیا لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا بە ڕێژەی 0.6% مەزەندەکراو گەشەی کردووە، ئەمەش وایکردووە بەریتانیا لەو پاشەکشەیە دەربهێنێت کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا تێی کەوتبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

گوران

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین