zagros news agency

سیسی لە داڤۆسەوە: میسر بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین هەموو توانای خۆی بەکار دەهێنێت

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد سەبارەت بە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە.
سیسی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندان، لە وتارەکەیدا لە “کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی” لە شاری داڤۆس جەختی کردەوە قاهیرە لە هیچ هەوڵێک بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و گشتگیر لە پرسی فەلەستیندا درێغیی ناکات.
هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی پشت بەستن بە دەستکەوتەکانی کۆبوونەوەی پێشووی شاری شەرمولشێخ و چەسپاندنی ئاگربەست لە غەززە کردەوە و گوتی: “ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ دەکەم بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە غەززە و ناوچەکەدا.”
سەرۆکی میسر لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونی کردەوە قاهیرە بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵی کارای خۆی لە چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و ئاماژەی بەوەش کرد سیاسەتی دەرەوەی میسر لەسەر پاراستن و بەهێزکردنی سەقامگیریی بنیات نراوە.
لە ئاستی ناوخۆییشدا، سیسی ڕایگەیاند ژێرخانی ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە میسر بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و وڵاتەکەی لەسەر ڕێچکەی چاکسازییە ئابوورییەکان بەردەوام دەبێت.
حکوومەتی ئەمریکا زیاتر لە هەفتەیەک پێش ئێستا دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە ڕاگەیاندبوو، کە میسریش ڕۆڵێکی کارای تێدا گێڕابوو.
لە کاتی دەستپێکردنی جەنگ لە کەرتی غەززەوە، بەرپرسانی میسریی چەندین جار جەختیان لەسەر پێویستیی چەسپاندنی ئاگربەست کردووەتەوە و لەگەڵ نێوەندگیرەکان بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل و “حەماس” بە ڕاگرتنی جەنگ، هەوڵیان داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری دەمێنێتەوە

سەڵاح

نهێنیی دروستکردنی مەترسیدارترین دیمەنی فیلمی “The Odyssey”ی کریستۆفەر نۆلان ئاشکرا بوو

ART

خێزانێک سێ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا بە دیل دەگیرێن

یاسین