zagros news agency

نرخی نەوتی قورسی ئێران دابەزی

ڕێکخراوی ئۆپێک لە دواین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، نرخی نەوتی قورسی ئێران دوای چوار مانگ زیادبوونی بەردەوام لە مانگی ئایاردا دابەزی.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی قورسی ئێران لە مانگی ئایاردا ٨٤ دۆلار و ١٣ سەنت بووە کە بەراورد بە مانگی نیسان کە ٨٨ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو چوار دۆلار و ٦٦ سەنت واتا ٥.٢٪ کەمی کردووە.
تێکڕای نرخی نەوتی قورسی ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـوە تا ئێستا ٨٣ دۆلار و ٤١ سەنت بووە کە لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٠ دۆلار و ٤٦ سەنت بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ستیفانی دوژاریک: ئیسرائیل هەوڵی ڕێگریکردن لە گەیاندنی دەنگ و ئازاری خەڵکی غەززە بۆ جیهان دەدات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هات

یاسین