ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌سرور بارزانی و عه‌لی باقری كۆبوونه‌وه‌

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کودستان پیشوازی لە عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد.

مه‌سرور بارزانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وتی، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران-مان تاوتوێ کرد و هاوڕابووین لەسەر برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش .

وێڕای دووبارە دەربڕینی هاوخەمیمان بۆ گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و یاوەرانیان ، جەختمان لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردەوە.

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.

هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و ئاسانکارییان بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکەن .

دوای کۆبوونەوەکە ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەمان بە گرنگیی سەردانەکە و گفتوگۆکانمان بە ئاراستەی باشترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد.

No description available.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو دەروازەی سەرەکیی نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە داخران

یاسین

پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح