zagros news agency

جامی یۆرۆ.. هەردوو هەڵبژاردەی سلۆڤینیا و دانیمارک بە خاڵێک ڕازیبوون

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی سلۆڤینیا بەرامبەر دانیمارک یاریکرد.

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا هەردوولا ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەش کرد ، لە هەلێکدا لە خولەکی 17 کریستیان ئێرکسن گۆڵی پێشکەوتنی هەڵبژاردەی دانیمارکی تۆمارکرد، دوای چەندین هەوڵی هەردوو لا، ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی سلۆڤینیا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، ئەوەبوو لە خولەکی 77 ئێریک جانزا توانی گۆڵی یەکسانی هەڵبژاردەکەی تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎کەشتێکی گەورەی نەوتی عێراق دوای ڕاگرتن لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بەرەو ڤێتنام بەڕێکەوت

گوران

کۆمپانیای Google سیسەتەمێکی وەگەرخەری نوێ راگەیاند

سەڵاح

ئەمشەو نەسڕ و ڕۆناڵدۆ لەبەردەم مێژووێکی گەورەن

sarkar