zagros news agency

ترەمپ: زێلێنسکی گەورەترین بازرگانە

 

کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا گوتی: سەرۆکی ئۆکرانیا گەورەترین بازرگانە و هەر کاتێک سەردانی ئەمەریکا دەکات 60 ملیار دۆلار لەگەڵ خۆی دەباتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کرد، 50%ـی هەڵاوسان لە ئەمەریکا بەهۆی سیاسەتەکانی جۆو بایدن لە تێچووی یەکەی نیشتەجێبوون و لێشاوی کۆچبەری نایاسایی زیادی کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، جەختیکردەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی جۆو بایدن، کۆچبەرەکانی بایدن دەوەستێنم، کە مەزندە دەکرێت %50ـی هەڵاوسان بەهۆی زیادبوونی تێچووی نیشتەجێبوونە کە بەهۆی لێشاوی کۆچبەرە نایاساییەکانی جۆو بایدن و ڕێژەی بەرزی سوود زیادی کردووە.

ترەمپ دەشڵێت، “بایدن ئەو بێگانە نایاساییانە لە هۆتێلە گرانبەهاکان نیشتەجێ دەکات و جەنگاوەرەکانمان فڕێ دەداتە سەر شەقامەکان. هەروەها سەیری زیلێنسکی کەن، گەورەترین بازرگانە لەنێو هەموو ئەو سیاسەتمەدەرانەی ئێستەدا، هەر کاتێک سەردانی وڵاتەکەمان دەکات 60 ملیار دۆلار لەگەڵ خۆی دەبات

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای هۆشداریی “حەمامی خوێن” شەڕی داتا لە نێوان بایدن و ترەمپدا دەگیرسێت

دڵشاد

بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان ڕووی دا

سەڵاح

ئەو كەسەی بە بیانووی وەرگرتنی ڤیزەی ئەمەریكا خەڵكی هەڵدەخەڵەتاند دەستگیر كرا

یاسین