ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: بە هەڵە عێراق و ئوردن خرانە لیستی واژۆکارانی بەیاننامەی کۆتایی سەبارەت بە ئۆکرانیا

ڤالێنتین کلیڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاند، سەرەتا عێراق و ئوردن بە هەڵە خراونەتە لیستی واژۆکارانی بەیاننامەی کۆتایی سەبارەت بە ئۆکرانیا، ئەمەش بەهۆی “کێشەی هەماهەنگی” بووە.
ڕۆژی یەکشەممە، عێراق و ئوردن لە لیستی ئەو وڵاتانە دوورخرانەوە کە دوای کۆنفرانسی ئۆکرانیا بەیاننامە هاوبەشەکەیان واژۆ کردووە، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی.
گوتەبێژی سویسرا بە ئاژانسی نۆڤۆستی گوت: لەم جۆرە حاڵەتانەدا هەر شاندێک کە بەشداری چالاکییەکە دەکات پێشوەختە بەیاننامەی کۆتایی وەردەگرێت و دوای ئەوەش ئەگەر ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر واژۆکردنی، دەبێت وڵاتی میواندار لەوە ئاگادار بکاتەوە ). ئەوە تەنها کێشەی هەماهەنگی بوو”.

گوتەبێژەکە ڕوونیشیکردەوە، هیچ شاندێکی دیکە ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە نەبووەتەوە، دواتریش لیستەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

لە کۆنفرانسی ئۆکرانیادا 92 وڵات بەشداریان کرد، کە لە 15-16ی حوزەیران لە نزیک شاری لۆسێرن لە هاوینەهەواری بورگنستۆک لە سویسرا بەڕێوەچوو، بەڵام تەنها 56 وڵات لەلایەن سەرۆکی دەوڵەتانەوە نوێنەرایەتی کران کە 38 وڵاتی ئەوروپییان تێدابوو. لە کۆی 92 وڵات 80 وڵات ڕێککەوتن لەسەر واژۆکردنی بەیاننامەی کۆتایی. زیاتر لە نیوەی واژۆکاران وڵات و دامەزراوە ئەوروپیەکانن.

لە بەیاننامەکەدا داوای گەڕانەوەی کۆنترۆڵی کیێڤ بەسەر وێستگە و دامەزراوە ئەتۆمییەکان بۆ ئۆکرانیا، لەوانە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژێ (کە لە ئۆکتۆبەری 2022 بوو بە بەشێک لە ڕووسیا)، و دڵنیابوون لە گواستنەوەی بازرگانی ئازاد و تەواو و سەلامەت، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە بەندەرەکانی دەریایی لە… دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤ. و ئازادکردنی هەموو دیلەکانی جەنگ لە هەردوولا و هەروەها گەڕانەوەی هەموو “منداڵانی نایاسایی دیپۆرتکراو و ئاوارە” و مەدەنییەکانی دیکەی “بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەرکراو” بۆ ئۆکرانیا.

ئا: ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: ئوردن ژمارەیەک خەڵکی سڤیلی لە سووریا کوشتووە

سەڵاح