zagros news agency

لەبارەی یەختە نوقومبووەکە زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان ئاشکرای کرد لەو ٦١ كۆچبه‌ره‌ی لە یەختە نوقومبووەکەدا بوون ١١ کەسیان ڕزگار کراون.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان، رایگەیاند:” ئەو یەختە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە وڵاتی تورکیاوە بەرێ کەوتوە و شەوی ڕابردووتر لە دەریای ناوەڕاستی سنووری کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە نوقووم بووە“.

گوتیشی:” ھۆکاری نوقوومبوونی یەختەکە بەرزی شەپۆلەکان و نالەباری کەشوھەوا بووە کە بەداخەوە بەھۆیەوە لە ٦١ سەرنشینی ناوی، ٤٩ کەس خنکاون یان بێ سەروشوێن بوون و ١٢ کەسیش لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ڕزگارکراون و دواتر یەکێک لە ڕزگارکراوانیش گیانی لەدەست دا و ژمارەی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێن بووانی یەختەکە بووەتە ٥٠ کەس“.

بەکر عەلی باسی لەوەش کرد:” سەرنشینانی یەختەکە خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان و بەشێکی زۆریشیان ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوون“.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد:” ھەوڵەکانیان لەڕێگەی نوێنەرەکانیان بۆ ئاشکراکردنی سۆراخ و چارەنووسی ئه‌و كه‌سانه‌ خستووەتە گەڕ“.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

ئەمەریکا پلانێک بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی رووسیا ئامادە دەکات

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٦ ملیۆن هاووڵاتیی سووریا پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیییە

سەڵاح