zagros news agency

جامی یۆرۆ.. هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سویسرا بە خاڵێک ڕازیبوون

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی سویسرا لە یاریگای دوش بانک پارک ڕووبەڕووی ئینگلتەرا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە یەکەم تایمدا هەڵبژاردەی سۆر پۆشەکانی سویس باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ئەوان بوو، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 18 سەرکردە و کاپتنی ئینگلتەرا یاریزان هاری کەین گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی تۆمارکرد، بەڵام سویسرا بەمە نەوەستا و توانی گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی یاریزان مورتین هیولماند تۆماربکاتەوە و ئەو تایمە بە یەکسانی مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە و تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام گشت هەوڵەکانیان بێسوود بوون و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یەکەمی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ، سویسراش دوو خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارى سەرجەم قوتابیان پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکاته‌وه‌

سەڵاح

تابلۆ نەبینراوەکانی قەرەنی جەمیل لە هەولێر نمایش دەکرێن

ART