zagros news agency

جامی یۆرۆ.. یاری لوتکە لە بەرژەوەندیی ئیسپانیا دژی ئیتاڵیا کۆتاییهات

لە دوایین یاری ئەمشەوی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا ڤێڵتینس ئارینا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە لە ئیتاڵیا بباتەوە.

 

هەر لە گێمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، بەڵام ئەو گێمە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە دووەم گێمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەیان و لە ئەنجامی فشارەکانیان، یاریزان کالافیوری بەهەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ ئیسپانیەکان تۆمارکرد،

هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام یارییەکە هەر بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە خاوەنی شەش خاڵ و گەیشتە قۆناغی داهاتوو، ئیتاڵیاش دووەمی گرۆپەکەیەتی بە سێ خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ئاستێکی پێوانەیی

سەڵاح

پڕۆژەی ڕێگای باعەدرێ – شێخان قۆناغی باشی بڕیوە و لایەکی قیرتاو کرا

گوران

سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین