لە دوا یاریی ئەمڕۆی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هۆڵەندا و فەرەنسا لە یاریگای لایپزیگ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ هیچ گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمی یارییەکە، کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لای کەڵەشێرەکانی دیشامپ بوو، بەڵام هەردوو هەڵبژاردە هێرشی مەترسیداریان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، لە هەلێکی ئاساندا گریزمان گۆڵی نەکرد ٢ ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە دووەم گێمدا، هەردوو هەڵبژاردە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان، هەروەها هەردوولا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
بەم ئەنجامە، هەردوو هەڵبژاردە خاڵێکیان وەرگرت و هەردوو لا خاوەن چوار خاڵن، هۆڵەندا بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی.