zagros news agency

جامی یۆرۆ.. نەمسا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ سێ خاڵی لە پۆڵەندا وەرگرت

لە یاریێکی تری ئەمڕۆی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و نەمسا بەرامبەر یەکتر یارییانکرد.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی نەمسا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە پۆڵەندا بهێنێت.

 

لە گێمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی نەمسا باشتر دەرکەوت و توانی دەستپێشخەری بکات و گۆڵێکی لە خولەکی 9دا لەڕێگەی یاریزان گێرنۆت تراونێر تۆماربکات،

دوای ئەوە پۆڵەندا هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر و توانیان سەرکەوتووبن کاتێک یاریزان پیاتیک لە خولەکی 30 گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.

 

لە دووەم گێم نەمسا هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و یارییەکە بەهێزتر دەرکەوت و ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەرزکردەوە، لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا لە خولەکی 66 یاریزان بۆمگارتنەر گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی نەمساوی تۆمارکرد،

ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ نەمسا هەژمارکرد و یاریزان مارکۆ ئارناتۆڤیچ بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی پۆڵەندایان هەژاند.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی نەمسا بە شێوەیەکی کاتی پلەی یەکەمی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ، پۆڵەنداش هیچ خاڵێکیان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێت

سەڵاح

باڵیۆزی سوید بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

یاسین

چوارەمین پێشانگای پەروەردەیی KEF 2026 لە هەولێر دەستپێدەکات

یاسین