zagros news agency

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

کەشتیەکی دیکەی بازرگانی لە دەریای سوور کەوتە بەر هێرشی حووسیان و ئاژانسی ئاسایشی دەریایی بەریتانیاش دەڵێت” لە دەریای سوور لە نزیک یەمەن کەشتییەکی بازرگانی بە درۆن کراوەتە ئامانج و زیان بە کەشتییەکە گەیشتووە.
ئئاژانسی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا، هەروەها بڵاوی کردەوە، تەواوی سەرنشینی کەشتییەکە سەلامەتن و لە درێژەدان بە ڕێگەی خۆیان بەردەوامن.
بەهۆی بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هێرشەکانیش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور بەردەوامن و لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە حوسییەکانی یەمەن زیاتر لە 60 هێرشیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێنماییی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران له‌ وه‌قائیعی كوردستان بڵاو کرایەوە

سەڵاح

کۆمپانیای Apple پێنووسێکی زیرەکی نمایشکرد

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ئه‌لمه‌شهه‌دانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین