zagros news agency

وەزیری نێوخۆی تورکیا کوژرانی دوو بەرپرسی پەکەکەی لە شاری باتمان ڕاگەیاند

 

وەزیری نێوخۆی تورکیا، ئاشکرای کرد، بێریتان ئامارا، سەرۆکی پارێزگای بۆتان کە لە لیستی سووردا بوو، لەگەڵ زەینەب کودی، لە هەڵمەتێکی سەربازی لە باتمان کوژراون.

هەروەها وەزیری نێوخۆ لە سۆشیال میدیای خۆیدا ڕایگەیاند، ئەم دوو ئەندامەی پەکەکە لە ساڵی 2016ەوە بەشداری چەندین چالاکییان کردووە، لە ئەنجامدا 6 سەرباز کوژراون و 19 سەربازیش برینداربوون.

عەلی یەرلیکایا هەروەها باسی لەمەش کرد کە لە ماوەی یەک هەفتەدا ١١ ئەندامی پەکەکە کوژراون و ٢ کەسیان لە لیستی سووردا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

یاسین

تورکیا دوای 13 ساڵ تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب بەشدار دەبێت

سەڵاح