ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕۆژنامەی تەلەگراف: حزبوڵڵای لوبنان چەکی ئێرن لە فڕۆکەخانە دەشارێتەوە

 

حزبوڵڵا چەک و تەقەمەنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەیروت دەشارێتەوە، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکەش ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیا لەسەر زاری شایەتحاڵێک لە فڕۆکەخانەی بەیروت ئاشکرای کرد، لەڕێگەی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانییەوە رێژەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەوە دەهێنرێتە لوبنان و حزبوڵڵاش چەک و تەقەمەنییەکان لە فڕۆکەخانەی بەیروت هەڵدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر حزبوڵڵا چەندینجار تۆمەتبارکراوە بەوەی فڕۆکەخانەی بەیروت وەک کۆگای چەک بەکاردەهێنێت، بەڵام لە دوای رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە. هەڵگرتنی چەک لە فرۆکەخانەکە زۆر زیاتر بووە.

کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانیی لوبنانیش رەتیکردەوە فڕۆکەخانەکە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە وەک کۆگای چەک بەکارهێنرابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

بلینکن: ده‌مانه‌وێت حکومەتە کاتییەکە سوریا چەکە کیمیاییەکان بدۆزێتەوە و لە ناوییان ببات

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمێکی نوێ رادەگەینێت

یاسین