zagros news agency

جولیان ئه‌سانژ ئازاد کرا

 

ویکیلیکس بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی جولیان ئەسانژ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ویکیلیکس لە دادگای باڵای بەریتانیا دانی بە تاوانەکەیدا نا، 24ی حوزەیران لە زیندانی بێلمارش لە بەریتانیا ئازادکرا و گەڕایەوە ئوسترالیا.

جولیان ئەسانژی تەمەن 52 ساڵ سەرەتای دەستگیرکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010 لەسەر داوای سوید بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی، لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە بەریتانیا دەستگیرکرا و دواتر لە ساڵی 2019 لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لەسەر بڵاوکردنەوەی سەدان هەزار بەڵگەنامەی سەربازیی نهێنی ئەمەریکا لەسەر شەڕی ئەفغانستان و عێراق لەلایەن ویکیلیکسەوە، تۆمەتبارکرا و لە زیندانی بێڵمارش لە بەریتانیا، بۆ پێنج ساڵ دەستگیرکرا.

بڕیار وایە دوای دادگاییکردنێک لە ئوسترالیا بە فەرمی ئازاد دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باكووری كوردستان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لادران و قه‌یووم له‌ شوێنه‌كانیان دانرا

سەڵاح

سەرچاوەیەکی ئەمریکای:حەماس زۆربەی دیلە ئیسرائیلییەکانی کوشتووە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات

یاسین