zagros news agency

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاغچیەکی راگەیاند

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاغچییەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کە پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی ( ئیتاڵیا )هەبووە ڕادەگەیەنێت.

پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیانلەدەستدانی زیاترلە (٦٤)هاووڵاتی، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٥ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح،ح،ع )،(ب،س،م)،( م،ج،أ )،( د،ع،س )دەستگیربکەین.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم، دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس: فشاری تێپەراندی یاسای حەشد زۆرتر بووە

یاسین

پەیامی سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لە یادی ئەنفالی بارزانییاندا

سەڵاح

ئۆکراینا بە ٦٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر مۆسکۆ و ناوچەکانی دەوروبەری

یاسین