zagros news agency

‎ ‎سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ‎دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پێویستیی “سنووردانان بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان” دەکاتەوە وداوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە “ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پاراستنی هەرێمدا بگێڕێت“.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەردوو کەناڵی ئاسمانیی (ئەلعەرەبییە) و (الحدث)ی ئیماراتی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: هەرێمیکوردستان “ترسی لەوە هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت.” و ئاماژەی بەوە دا کە “ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان لە قۆناغی داعش سەختترن وهێڵی پێشەوەی بەرە نادیارە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان (هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع ئەلسوودانی)ی بەرز نرخاند و داوای لە حکوومەتیعێراقی کرد کە “لە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی ببینێت.”

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕوونی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان “لە چوارچێوەی عێراقدا، نەک بە تەنیا” بڕیار لەسەر بوون و مانەوەیهێزەکانی هاوپەیمانان دەدات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕەتی کردەوە، کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا هەبێت و گوتی: “هیچپەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و هیچ بارەگایەکی مۆسادیش لە هەرێمی کوردستان نییە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “بانگەشەکانی ئێران بۆ بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، ڕاست نین.” وڕوونی کردەوە، کە تاران “هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، نەداوەتە بەغدا.” و دووپاتیشی کردەوە کە “هەرێمسەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران.” و “ناکرێ مووشەکبارانی ئێران کە بووە هۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل، بخرێتە خانەی دۆستایەتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەربازێکی پێشووی به‌ریتانیا زانیاری هه‌ستیاری به‌ ئێران داوه‌، سزای 14 ساڵ زیندانی درا

سەڵاح

ئابووری بەریتانیا لە مانگی نیسان هیچ گەشەیەکی نەکردووە

سەڵاح

هەزاران کەس دەگوازرێنەوە؛ ئاگرکەوتنەوەیەکی مەترسیدار لە شاری بۆردۆی فەڕەنسا نزیک دەبێتەوە

سەڵاح