ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (28-6-2024) کاتژمێر (4:30) خولەکی ئێواره تيمەكانى بەڵگه و تاوانى هەولێر و تيمەكانى كامێراى چاودێرى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەيشتنه شوێنى ڕووداوێكى گيانلەدەستدان له شەقامى لاوەكى ١٥٠ مەترى هەولێر نزيك يەکەکانى نيشتەجێبوونى سلاڤا ستی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاييەكان دوای گەياندنى تەرمەکه بۆ پزيشكى دادی، دەرکەوت کە هاووڵاتيیەک به ناوى ( محسن رشيد ) كه پيشەی ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه كه به تەنيا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تايبەتەكەى خۆيدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر