ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی لیوا محسن محمد ڕەشید بەڕێوبەری پێشووی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەینین کە بەهۆی کارەساتێکی نەخوازرا و دڵتەزێن گیانی لە دەستداوە، چۆنیەتی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکان بەجێدەهێڵین.
لیوا محسن محمد، ئەفسەرێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لەبواری پزیشکی سەربازی و خزمەتێکی زۆری بەهێزی پێشمەرگە گەیاندوە بەتایبەت لەشەڕی دژی تیرۆرستانی داعش ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٨ی حوزیرانی ٢٠٢٤