zagros news agency

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

له‌ سلێمانی حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا. د. سه‌ركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و توشبووەکە گەنجێکی تەمەن 18ساڵانه‌ و دانیشتووی شارۆچکەی رانیەیە.

گوتیشی، گەنجەکە پیشەی قەسابە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پێنج حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە دوو حاڵەتیان لە سنووری پارێزگای دهۆکە و سێ حاڵەتەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەڕەنسا ئەنجومەنی بەرگری پێکدێنێت

سەڵاح

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێری پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە و سووپای سووریا دەکات

سەڵاح

سوودەکانی تۆوی چیا

lana