zagros news agency

تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر کرا

 

دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە جەزائیر تۆڕێکی تاوانکاریی تایبەت بە کۆچبەری نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکرد، کە پێکهاتبوو لە حەفت کەس، کە خەڵکی ویلایەتەکانی عەین دەفلا، وەهران و مۆستەغانم بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان، دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای “شلێف” ڕایگەیاندووە، سەرجەم ئەندامانی تۆڕەکە تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 34 ساڵیدایە.

ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە بووە کە ڕێکخستن بۆ کۆچی نهێنی کراوە بە ڕێگەی دەریادا لە یەکێک لە کەناراوەکانی شارەکەدا، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە لە “بەنی حەوا”وە کۆچ بکەن، هەروەها بەهاوکاری پاسەوانی کەناراوەکان، 15 کەسی دیکەش دیکەش دەستگیر کران،  کە دوو ئافرەت و چوار کەسی بچوکیان تێدا بووە، کە لە ویلایەتە جیاوازەکانی وڵاتەوە هاتبوون.

لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن تیمی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستی پێکرد، بە سەرپەرشتی داواکاری گشتی، کە بەوە هۆیەوە قاچاخچییەکان ناسراونەتەوە و دەستگیرکراون.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بەلەمێکی لاستیکی و بزوێنەرێکی دەریایی، لەگەڵ بڕە پارەیەک بە دراوی نیشتمانی و بیانی و پاسپۆرت و بەڵگەنامەی کارگێڕی تۆمەتباران داگیرا لەگەڵ مۆبایلەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەدا 80ـی ئەمەریکییەکان ترسییان هەیە وڵاتەکەیان بخزێتە ناو ئاژەوەگێڕییەوە

یاسین

نێچیرڤان بارزانی: جەژنی دەهوا ڕەببا لە سابیئەی مەندائی پیرۆز بێت

یاسین

Windows کۆتای بە تایبەتمەندیەکی تایبەتی خۆی دەهێنێت

یاسین