ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌باره‌ت به‌ دووه‌مین کۆبونەوەی هەرێم و عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، له‌ دووەمین کۆبونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەردولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١ ی تەموزی ٢٠٢٤، دووەمین کۆبونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و چارەسەری کێشەکانی تایبەت بەخاڵەسنوریەکان لە چوارچێوەی یاساو دەستوور لە نێوان هەردولا بەسەرپەرشتی دکتۆر محەمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەچوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی کوردستان و لەحکومەتی عێراقیش وەزیرانی ناوخۆو دادو ئاوەدانکردنەوەو خوێندنی باڵا و بەرپرسانی دەستەی دەروازە سنوریەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشەو گرفتانە کرا کە لە بواری گومرگ و خاڵەسنوریەکان لە نێوان هەردولا هەن و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی کۆنوسی کۆبونەوەکانی ڕابردوو کرایەوە وەک نەخشە ڕێگای چارەسەری کێشەکان.

وتیشی، لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا شاندی هەردولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ پاراستی بەرهەمی ناوخۆ و جێبەجێکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەماهەنگی و کۆبونەوەکان بەردەوامی هەبێت تا گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی.

May be an image of 7 people and text

May be an image of 7 people and text

May be an image of 6 people, newsroom and text

May be an image of 3 people and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران سێ سفری سەر دراو لادەبات

سەڵاح

کۆمسیۆنی ئازادیی ئایینیەکان داوا لە ئەمریکا دەکات یارمەتیی خەڵکی ئێران بدات

سەڵاح

روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراك دەدرێت

یاسین