zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. یۆڤانتۆس لە یەکەم یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای ئەلیانز میوانداری ئایندهۆڤنی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ئایندهۆڤن بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا خاوەن یاریگا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 20 و 27دا لەڕێگەی یاریزانان یەلدز و وێستون ماکینی تۆماربکات، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەم، جارێکی تر یانە ئیتاڵیەکە گۆرزی خۆی وەشاند و ئەمجارە نیکۆلاس گۆنزالێس لە خولەکی 52دا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد،

لە خولەکی سێی زیادکراو و کۆتا خولەکی ئەو گێمە، یاریزان ئیسماعیل سایباری تاکە گۆڵی یانە هۆڵەندیەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانگی ڕابردوو زیاتر لە 5هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە

یاسین

ترەمپ پەیامێک بە سوودانی دەدات

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی چەند هەواڵێک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

یاسین