ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا… جارێکی تر 10 کەس لەسەر تەقینەوەکانی تورکیا سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا دەسەپێندرێت

دوێنێ دووشەممە 10 گومانلێکراوی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش بۆ دووەمین جار لە دووبارە دادگاییکردنەوەیاندا لەسەر بەشدارییان لە دوو تەقینەوەکەی ساڵی 2015 ی ئەنکەرەی پایتەختی تورکیادا، سزای زیندانیکردنی تا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا.

 دە پیاوە تورکیاییەکە سەرەتا لە ساڵی 2018 دا سزای زیندانیکردنی تا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا لەسەر پلانەکانییان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەی خۆکوژی و کوشتن. هەریەکێکییان 101 سزای زیندانیکردنی تا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا، بۆ هەر قوربانییەک سزایەکی زیندانی تا هەتایی.

بەڵام پارێزەرانی خێزانەکانی ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکاندا کوژران لە ساڵی 2018 دا داوای پێداچوونەوەیان کرد لە دادگای دەستووری تورکیادا، وتییان پیاوەکان دەبێت بە تاوانی دیکەش دادگایی بکرێن، هەروەها وتییان دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی فراوانتر بکرێت لەسەر شکستە ئەمنییەکانی دەوڵەت.

دادگای دەستوور داوای لێکۆڵینەوەیەکی فراوانتری نەکرد بەڵام فەرمانی بە دووبارە دادگاییکردنەوەی تاوانبارەکان کرد کە دەکرێت لەسەر تۆمەتی پێشێلکردنی مافی ژیانی قوربانییەکان تۆمەتبار بکرێن.

دە کەسەکە کە ڕەتییان کردووەتەوە تاوانییان ئەنجام دابێت و وتوویانە چەکداری ڕێکخراوی داعش نین، جارێکی دیکە بە سەرجەم تۆمەتەکان تاوانبار کرانەوە، هەروەها جارێکی دیکەش سزای زیندانی تا هەتاییان بەسەردا سەپێندرایەوە.

گولاش کایای پارێزەری یەکێک لە قوربانییانی تەقینەوەکە، لە دەرەوەی دادگا بە ڕۆژنامەنووسانی وت کە فەرمانی دادگا جارێکی دیکە شکستی هێنا لە پیشاندانی ” ڕووخساری ڕاستەقینەی ” تەقینەوەکانی 2015.

وتی ” هیچ ئەفسەرێکی پۆلیس و هیچ ئەندامێکی ئاسایش لەم دۆسییەیەدا تاوانبار نەکراون.”

بەرپرسانی تورکیا چەندین جار وتوویانە کە شەڕەکەیان دژی ڕێکخراوی داعش یەکێکە لە سەرەکیترین ئەرکەکانییان، هەروەها ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە کە باس لە شکستی هێزەکانی ئاسایش دەکەن دوابەدوای چەند هێرشێکی چەکداران.

تەقینەوەکانی 10 ی مانگی 10 ی ساڵی 2015 لە ئەنکەرە زیاتر بوونە هۆی کوژرانی گەنجانی لایەنگری کورد و چالاکەوانانی چەپ کە بەشداربوون لە گردبوونەوەیەکدا لە ئەنکەرە.

تەقینەوەکان 20 ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکە هاتن، هەروەها بووە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لە نێوان بەرپرسان و لایەنگرانی کۆمەڵگەی کوردیدا کە گەورەترین کەمینەن لە تورکیادا.

لەو کاتەدا داعش چالاک بوو لە تورکیادا، هێرشێکی چەک و تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی سەرەکی ئیستەنبوڵ لە ساڵی 2016 دا بووە هۆی کوژرانی 47 کەس، ئەو هێرشەش خرایە پاڵ داعش، دوو مانگ دوای ئەوە تەقینەوەیەک لە ئاهەنگێکی کوردەکاندا لە شاری گازی عەنتاب بووە هۆی کوژرانی 57 کەس.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەشید سندی دەکات

سەڵاح

ئومێد خۆشناو : لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری دەستی پێکردووە

یاسین