zagros news agency

عبدولقادر بازرگان: بوونی سەرۆک و مەرجەعێکی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی، توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێبین

 

سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پشتیوانی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: “پێویستە یەکریز و هاوئاهەنگ بین، چونکە تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین”.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس هاتووه‌، عبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی جاکسازی تورکمان رایده‌گه‌یه‌نێت: سوپاس بۆ خوای گەورە و خۆراگری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بەهەموو پێکهاتەکانەوە، سوپاس بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بوونە هۆکار بۆ چارەسەربوونی مووچەی فەرمانبەران، هەرچەند قەیران و فشارەکان زۆر قورس و زەحمەت بوون، بەڵام بە یەکریزی و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو لایەنی سەرەکی دەسەڵاتی هەرێم و بوونی سەرۆک و مەرجەعێکی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی، توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێبین و فشارەکان کۆتایی پێبهێنین، گرنگە بەردەوام بین و کار بۆ دابینکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەین، سەرجەم لایەنە سیاسیەکانیش پێویستە ئەو راستیە بزانن کە بۆ ئەوەی مافەکانمان دەستەبەر بێت و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، پێویستە یەکریز و هاوئاهەنگ بین، چونکە تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرچووانی زانکۆ دەتوانن فۆرمی بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی سەرژمێری پڕبکەنەوە

سەڵاح

ئیسرائیل میلیشیای سەید ئەلشوهەدا لە عێراق بۆردومان دەكات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

یاسین