zagros news agency

ئێران داوای لە حەسەن نەسروڵا کردووە خۆی حەشار بدات

 

ئێران داوای لە ئەمینداری حزبوڵای لوبنان کردووە خۆی بشاریتەوە چونکە ئیسرائیل هەوڵی لەناوبردنی دەدات.

رۆژنامەی ئێپێک تایمزی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ئێران داوایان لە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان کردووە جێگەکەی بگۆڕێت و خۆی بشارێتەوە، چونکە ئیسرائیل هەوڵی لەنێوبردنی دەدات.

ئەم رۆژنامە ئیسرائیلییە نووسیویەتی، دوای هەڕەشەکردن لە قوبرس و ئیسرائیل، حەسەن نەسروڵا بەیروتی پایتەختی لوبنانی جێهێشتووە و لە جێگەیەکی دیکە خۆی شاردووەتەوە. ناوبراو داوایەکی ئێرانی بۆ نیشتەجێبوون لەتاران تا کۆتایهاتنی جەنگ رەت کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکانی لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرت

سەڵاح

عێراقچی: لەم دوایییەدا پەیوەندیمان لەگەڵ ویتکۆف نەبووە

یاسین

بزانه بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی عێراق رۆژانه چەند زیانی بەردەکەوێت

یاسین