zagros news agency

راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە دەزگای موکریانی دەکات

 

بە بۆنەی(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی کرد.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندان و هونەرکاران لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی

بە بۆنەی(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و نووسەران و خوێنەرانی بەرهەمەکانتان دەکەین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی زیاتر و بە پڕۆژەی نوێتر کتێبخانەی کوردی ئاوەدانتر بکەنەوە.

 

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی یەکێکە لەو دەستکەوتانەی تری بواری ڕۆشنبییری و کولتووریی پارتیمان بۆ هاندان و یارمەتیدانی دانەر و نووسەران و ئەدیبانی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی لە بیروبۆچوون و لایەنگیریی سیاسییان، هەروەها خزمەتکردنی ڕەهەندە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیی گەلەکەمان.

 

لەو ڕوانگەیەوە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو دەزگا ڕۆشنبیرییە هەمیشە لە ڕووی چەندایەتی و  چۆنایەتییەوە بایەخدار و گرنگ بووە لە ڕێگەی کار و چالاکی و بەرنامەی هەمەجۆر و ڕێزلێنان و بە لە چاپدانی سەدان بەرهەم و کتێبی جۆراوجۆری بواری مەعریفی و ئەدەبی و ئەکادیمی، بۆیە ئەو پڕۆژە و بەرهەمانەتان مایەی دەستخۆشی و پێزانینە.

بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دووپات دەکەینەوە و، بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و پلانەکانتان.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی تەمووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە دەکات

یاسین

ئاژانسی زاگرۆس- دواین زانیاری له‌باره‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

‎وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا جێگیر دەبێ و بەرەو باشتر دەچێت

گوران