zagros news agency

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی کوپا ئەمریکا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنیتن و ئیکوادۆر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکست بە ئیکوادۆر بهێنێت.

 

هەر لە گێمی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری، تا لە خولەکی 35دا یاریزان مارتینیز توانی گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەی تانگۆ تۆماربکات، ئەو گێمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە گێمی دووەم، هەڵبژاردەی ئیکوادۆر باشتر گەڕایەوە نێو یاریگا و کۆنترۆڵی یارییەکەیان گرتە دەست، لە ئەنجامی فشارەکانیان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئیکوادۆر هەژمارکرد بەڵام لە خولەکی 62 یاریزان ڤالانسیا گۆڵی نەکرد،

هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بێهیوا نەبوون و لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون تا لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو گۆڵی یەکسانیان لەڕێگەی یاریزان کیڤن رۆدریگێزەوە تۆمارکرد.

 

دوای یەکسانبوونی یارییەکە، ناوبژیوان راستەوخۆ پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان،

هەرچەندە لیۆنێل میسی کاپتن و سەرکردە یەکەم لێدانی لەدەستدا و گۆڵی نەکرد، بەڵام گۆڵپارێز مارتینێز بووە فریادڕەسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانیان چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو براوە بێت و بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا دەکات

یاسین

تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی گازی شیراز ١٢ برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسدی ئەنبار کرد

سەڵاح