zagros news agency

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە دوا خولەکەکان ئەڵمانیای لە جامەکە دوورخستەوە

لە یەکەم یاری قۆناغی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یاریگای شتوتگارت ئارینا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بگاتە قۆناغی داهاتوو کاتێک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئەڵمانیای خاوەن خاک هێنا

 

لە گێمی یەکەمدا ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوون، وەهەروەها یاریزان پێدری بەهۆی پێکانەوە چووە دەرەوەی یاریگا،

هەڵبژاردەکان دەستیان بە هێرشبردن کرد بۆ سەر گۆڵی یەکتر و ئیسپانیا 8 لێدانی بۆ گۆڵی نۆیەریان هەبوو، بەڵام ئەو گێمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە سەرەتاکانی دووەم و لە خولەکی 51دا یاریزان ئۆڵمۆ بە ئاسیستێکی یامال توانی تۆڕی گۆڵی ئەڵمانیا بهەژێنێت و گۆڵی یەکەم تۆماربکات،

دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانان کرد، هەروەها ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەرزکردەوە بەڕووی یاریزانان.

 

کاتی ئاسایی یارییەکە تەواو بوو و ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو گێمی زیادکراو،

لەو دوو گێمەشدا هەردوو لا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان، تا لە خولەکی 119 میکێل مێرینۆ بە لێدانی سەر هەڵبژاردەی ئیسپانیای کردە خاوەن دوو گۆڵ و گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەکە و ئەڵمانیاش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

خاوەندارییەتی یانەی تۆتنهام دەیانەوێت یانەکە بفرۆشن

یاسین

دۆڵه‌مه‌ری بۆ زاگرۆس: پڕۆسەی سیاسی عێراق بەبێ بەشداری و ڕەزامەندی پارتی ناتوانرێت بگاتە سەقامگیری و لێكتێگەیشتنی ڕاستەقینە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین