وەزیری بازرگانیی تورکیا دەڵێت، ئەگەر ئەمڕۆ 25 هەزار شوانی ئەفغانستانی تورکیا جێبهێڵن، ئاژەڵداری لە تورکیا نامێنێت.
ئۆمەر بۆلات، وەزیری بازرگانیی تورکیا بە ڕۆژنامەیەکی ڕاگەیاندووە، بەهۆی کەمیی کرێکارانەوە، بەشێکی زۆر لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەسەر زەوی بەجێدەهێڵرێن و نرخی ئەم بەرهەمانە لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە.
بۆلات هەروەها گوتی: بۆشاییەکی جددی لە کرێکارانی وەرزیدا هەیە کە ناتوانرێت بە کرێکاری بیانی پڕ بکرێتەوە. ئەگەر ئەمڕۆ ٢٥ هەزار شوانی ئەفغانستانیی تورکیا ەجێبهێڵن، ئاژەڵداری و کشتوکاڵ لە تورکیا نامێنێت.